ئەنچیلۆتی بە کردار سەلماندوویەتی سێ یاریزانی ناوێت

کارلۆ ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دەرگای ڕۆیشتنی بۆ سێ یاریزان کردووەتەوە و هەموو ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن هیچ چانسێکی یاریکردنیان پێنەدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا و ماریانۆ دیاز و بۆرخا مایوڕاڵ خواستی ئەنچیلۆتی-یان لەسەر نییە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدەوە، کارلۆ ئەنچلۆتیش بە کردار دەرگای گواستنەوەی بەڕوویاندا کردووەتەوە.

ئۆدریزۆلا لە ئامادەکارییەکانی سەرەتای وەرزدا بووە بە یەدەگی سێیەم لە دوای لوکاس ڤاسکێز و ڤینیسیۆز توبیاس، بۆرخا مایوڕاڵ و ماریانۆش چانسی یاریکردنیان پێنەدراوە، کە ئەوەش پەیامێکی ڕاستەوخۆیە و پێویستە یاریزانەکان یانەیەکی نوێ بدۆزنەوە.

سەرچاوەکە بەدووری نازانێت ماریانۆ بەهەر شێوەیەک بێت بەردەوام ببێت، بەڵام دوو یاریزانەکەی دیکە هیچ چانسێکیان نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میسڕ و سه‌نیگال یاریی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا ده‌که‌ن

هه‌ڵبژارده‌ی میسڕ له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌فریقا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کامیرۆن تۆمارکرد، به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش بلیتی یاریی کۆتاییان…
Total
0
Share