گەورەترین بەکاربەری پلاستیکن.. توێژینەوەیەک: نەهەنگەکان ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، نەهەنگەکان ڕۆژانە ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن، ئەمەش وایانلێدەکات گەورەترین بەکاربەری پلاستیکبن لەسەر ئەم هەسارەیە.

توێژینەوەکە باس لەوەدەکات، نەهەنگی شین لە ڕۆژێکدا 10 ملیۆن مایکرۆپلاستیک دەخۆن، کە دەکاتە زیاتر لە چوار ملیار پارچە پلاستیک لە ماوەی سێ بۆ چوار مانگدا، کێشی ئەو پلاستیکەی دەیخۆن لە وەرزێکدا لەنێوان 230 کیلۆگرام بۆ چوار تۆندایە.

بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان، توێژەران هۆشدارییانداوە لەوەی لە ناوچە زۆر پیسەکاندا ئەو بڕە زۆر زیاترە، هەروەها لە داهاتوودا بڕەکەی بەرزدەبێتەوە بۆ 150 ملیۆن مایکرۆپلاستیک لە ڕۆژێکدا.

توێژینەوەکە باس لەوەدەکات، ئەوە چیرۆکێکی خەمناکە کە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر نەهەنگەکان و مرۆڤیش هەیە چونکە سیستمی خۆراکی پیسدەکات.

بەپێی توێژینەوەکە، نەهەنگەکان لە قوڵایی 50 بۆ 250 مەتردا خۆراک دەخۆن ئەوەش پیسترین ناوچەکانن بە ماددە پلاستیکییەکان.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: پشتیوانیی سودانی دەكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

بابەتی دواتر

هازارد کڕیاری هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەریاچەیەكی باكووری كوردستان بەستوویەتی و سەرنجی گەشتیارانی ڕاكێشا

دەریاچەی ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی یه‌كێك له‌ پارێزگاكانى باكووری كوردستان، به‌هۆی ‏دابه‌زینی پله‌كانى گه‌رماوه‌ زیاتر له‌ 15 سانتیمه‌تر چینی سه‌ره‌وه‌ى…
Total
0
Share