بە بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پارێزگاری بابل لە پۆستەكەی دوورخرایەوە و عەلی وەعد عەلاوی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باجەكانی بابل خرایە شوێنەكەی.
بەپێی نووسراوێك ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە، بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق حسێن مەندیل سریاوی پارێزگاری بابل لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە و عەلی وەعد عەلاوی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باجەكانی پارێزگای بابل ئەرك و بەرپرسیارێتیی پۆستی پارێزگاری بابل وەردەگرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەكەوە كاری پێدەكرێت و پارێزگاری نوێ دەستبەكاردەبێت.