گەنجێكی سەنگەسەر لەلایەن پاسەوانی سنووری ئێرانەوە كوژرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرینەوە گواستییەوە، ئەمڕۆ شەممە گەنجێكی نیشتەجێی ناحییەی سەنگەسەر بەمەبەستی هێنانی ئاژەڵ چووەتە سەر سنووری كۆماری ئیسلامیی ئێران، دواتر لەلایەن پاسەوانی سنووری ئێرانەوە تەقەی لێكراوە و گیانیلەدەستدا.

ئاشكرایكرد، گەنجەكە تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی گوندی دەروەكۆتر بووە لە ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر لە ئێستادا كەسوكارەكەی چوونەتە سەر سنوور بە مەبەستی هێنانەوەی تەرمی گەنجەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم رێنمایی کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک…
Total
0
Share