ڕانیە.. لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكدا بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر كوژرا

لەمیانەی هەوڵێكدا بۆ دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لە ڕانیە، ڕووبەڕووبوونەوە سەریهەڵدا و بەهۆیەوە بازرگانەكە كوژرا.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، لەكاتێكدا هێزێكی ئاسایش لە نێوان ڕانیە و قەڵادزێ لە هەوڵی دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەردا بووە، بازرگانەكە بە چەك ڕووبەڕووی هێزەكەی ئاسایش بووەتەوە و پێكدادان ڕوویداوە.

وتیشی، “بەهۆیەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بازرگانەكە كوژراوە، دەنگۆی برینداربوونی دوو كەسیش هەیە”.

سەرچاوەیەكیش لە ئاسایشی سنوورەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەوڵی دەستگیركردنەكە لەلایەن هێزێكی ئاسایشی سلێمانییەوە بووە كە بۆ ئەو مەبەستە گەیشتوونەتە ناوچەكە.

وتیشی، بازرگانەكە، كە لە بنەڕەتدا خەڵكی چەمچەماڵ و دانیشتووی گوندی بۆسكێنە، كوژراوە، دوو كارمەندی ئاسایش-یش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: پارە لە بەردەستدا بێت و بەشی دوو مووچە بكات بەسەر فەرمانبەراندا دابەشیدەكەین

جوتیارعادل سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێدەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشە ‌بودجەی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share