چێوەی هەماهەنگی: نزیكبووینەتەوە لە پێكهێنانی حكومەتی تەوافوق

دوای چەند مانگێك لە چەقبەستووی عێراق، دواجار چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان نزیكبوونەوەی نێوان لایەنەكانی لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی ڕاگەیاند.

عەلی فەتلاوی، سەركردەی باڵا لە چێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، دوای چەندین كۆبوونەوە لە پێکهێنانی حکومەتی تەوافوقی نزیکبوونەتەوە.

فەتلاوی ئاشكرایكردووە، تەواوی لایەنەکان ئەو ڕاستییەیان بۆ ڕوونبووەتەوە، “هیچ حکومەتێک نایەتە ئاراوە و هیچ چارەسەرێک بەبێ ڕێککەوتن و تەوافوق نییە”.

بۆیە سەركردەكەی چێوەی هەماهەنگی پێیوایە، تەنها حکومەتی تەوافوقی لەگەڵ ئەم دۆخەی عێراق دەگونجێت.

جەختیشی كردەوە، “هێشتا چێوەی هەماهەنگی کار لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر دەکات، بە مەبەستی یەکخستنی ماڵی سیاسی شیعە بۆ پاراستنی مافەکانی گەورەترین پێکهاتەی عێراق”.

ڕوونیشیكردەوە، تاکە ئامانجیان بەیەکگرتوویی هێشتنەوەی ماڵی شیعەیە و هیچ ئامانجێکی سیاسییان نییە، وەک ئەوەی هەندێک هەوڵ بۆ بە دەستهێنانی پۆستی وەزیر و پلەوپایەی حکومی دەدەن لە کابینەی نوێی حکومەت.

بابەتی پێشتر

11 ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و تاوان زۆربووە

بابەتی دواتر

ژنێك بە تاوە و گۆچان هاوسەرەكەی دەداتەبەر لێدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share