ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە پارێزگای دهۆک نۆ كەس لەنێوان مردن و برینداربووندا بوونە قوربانی.
پەیامنێرمان لە دهۆك ڕایگەیاند، ئەمشەو ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان کۆمەڵگەی چرە و گوندی مەلا بروان لە سنووری قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک ڕوویداوە و بەهۆیەوە مندڵێک گیانیلەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری بی ئێم دەبلیو و بارهەڵگرێكی جۆری مارسیدس.