سبەینێ دیداری گشتیی یەكێتی لە سلێمانی بەرێوەدەچێت

میدیای فەرمیی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دیداری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، دیدارەكە تێكەڵ بە یادی دامەزراندنی یەكێتیی و دەستپێكردنەوەی شۆرشی نوێی گەلەكەمان دەكرێت و بڕیارە چەند ڕۆژێك بخایەنێت.

پێشتر كۆنفرانسی دیداری یەكێتی لە دهۆك، هەولێر، كەركوك، گەرمیان، هەڵەبجە، شارەزوو، ڕاپەرین، بەغداد، خانەقین و سلێمانی بە مەبەستی گوێگرتن و وەرگرتنی پێشنیاز و ڕەخنەكانە بەڕێوەچوو.

دیداری یەكێتی هەوڵێكە بۆ نوێكردنەوەی توانا حزبیەكان بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی خواستی چاكسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەكانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان، ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بەدیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێبكات و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر، كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان بێجیاوازی، فەراهەمبكات.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

مووچەی ژمارەیەك پێشمەرگە زیاددەكات<br>ئێستا وردەكارییەكەی بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share