ئەنجومەنی ئاسایشی توركیا: لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانماندا سەروەریی وڵاتانی دراوسێ ناكەینە ئامانج

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا بڵاویكردووەتەوە، “لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانماندا سەروەریی وڵاتانی دراوسێ ناكەینە ئامانج، بەڵكو ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ ئاسایشی توركیا پێویستن”.

شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی توركیا بەسەرۆكایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبووەوە و تێیدا ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی نوێی توركیای تاوتوێكرد و جەخت لەسەر بەردەوامیدان بەو ئۆپراسیۆنانە كراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی توركیادا هاتووە، ئەنكەرە پابەندە بە بنەما و یاساكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە ئەو هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی بەهیچ جۆرێك بۆ پێشێلكردنی سەروەریی وڵاتانی دراوسێ نییە، بەڵكو هەنگاوێكی پێویستی پاراستنی ئاسایشی توركیایە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هەڵوێستی خۆی لەبارەی یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی

بابەتی دواتر

26 حاڵەتی تووشبوون بە سورێژەی مەیموون لە كەنەدا تۆماركراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share