کەشناسی: نمەباران و خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان نمەباران دەبارێت، هەروەها بە رێژەیەکی کەم خۆڵبارین دەبێت.

لە پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان کەمێک هەورى بەرز دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگۆڕێت بۆهەورى مامناوەند، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان ئەگەرى نمەباران هەیە لەگەڵ هەندێک ناوچەى شاخاویی بەرزلە هەندێک کاتدا.

پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتى نیمچەهەور دەبێت، بەڵام  لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: لە دوای سویسرا دانیشتووانی کوەیت دڵخۆشترینی جیهانن

بابەتی دواتر

سوودێکی جیاوازی نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share