یونامی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و پلاسخارت و بڵاوكردەوە

نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) بڵاویكردووەتەوە لە دیالۆگێكدا لە هەولێر كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە ڕێكخرابوو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێی هەڵبژاردن و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەهێزكردنی دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستانیان كرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی یونامی تێیدا هاتووە، سەرۆك و نوێنەری باڵای لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بارەگای سەرەكی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر ، لەسەر بانگێشتی جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاریی عێراق كۆبوونەوە.

ئاماژە بەوەكراوە، پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی، سوپاسی لایەنەكانی كرد بۆ بەشداریكردنیان و داوای بەردەوامبوون و چڕتركردنی هەوڵەكانی كرد، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی دووچاری هەرێمی كوردستان دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان، عەلی باپیر لە كۆمەڵی دادگەری، عومەر سەید عەلی لە بزوتنەوەی گۆڕان، فازڵ میرانی لە پارتی دیموكراتی كوردستان، سەڵاحەدین بابەكر لە یەكگرتووی ئیسلامی و بەدریە ڕەشید لە نەوەی نوێ بەشداربوون.

 

بابەتی پێشتر

هەوڵەكان بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

پۆلیسی كەركوك دوای 14 ساڵ تۆمەتبارێكی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share