هەوڵەكان بۆ هەرزانكردنی نرخی بەنزین دەستیپێكرد

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات، هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنی بەنزینی 690 دیناری و هەرزانكردنی نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی دەستپێكرد.

ئازاد محەمەد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،”ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندییم بە پەرلەمانتارانی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە كە بەدواداچوون بكەن بۆ هۆكاری ڕاگرتنی بەنزینە 690 دینارییەكە كە لە پێَش جەژنی ڕەمەزانەوە لە بەغدادەوە بۆ سلێمانی بەنزینی نۆڕماڵ هاوردە نەكراوە و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی چارەسەركردنی بدەن”.

ئاشكرایكرد، ” ئەگەر كێشەكە لە بەغداد چارەسەر نەبوو لە هەرێمی كوردستانەوە هەوڵی چارەسەركردنی دەدەین و پێشتر ڕۆژانە یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتر بەنزین لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان هاوردە دەكرا، بەڵام ئێستا ئەو بڕە سووتەمەنییە نانێرێت”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، ” لە ڕابردوودا ڕۆژانە بڕێكی زۆر سووتەمەنی لە كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاوردەكراوە ئێستا بەهۆی گرانبوونی نرخەكەی لەو وڵاتەوە هاوردەكردنی ئەو بڕە سووتەمەییە كەمبووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هیچ میوانێکی بیانی بانگهێشت ناکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، وتیشی، “هیچ بیانییەک بانگهێشت…
Total
0
Share