بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە مارک برایسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لە دیدارێکدا کە دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە کرا و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، ئێمە هەمیشە بڕوامان بە یەکڕیزی و تەبایی نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بووە، چونکە ئەوە بە فاکتەری ئارامی و سەقامگیریی هەرێم دادەنێین و دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان تاوەکو هەموومان پێکەوە خزمەتی خەڵکەکەمان بکەین.

سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراقی تێکەوتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتیی ڕاگەیاند و وتی، هەموو لایەک دەزانن ئێمە لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکانین لەسەر بنەمای دەستوور و دروستکردنی حکومەتێکی خزمەتگوزار کە گوزارشت لە خواستی هەموو لایەک بکات.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی لەدایکبوونی شاژنە ئێلیزابێس، شاژنی بەریتانیای کرد و هیوای تەمەندرێژیی بۆ خواست تاوەکو لە خزمەتکردنی وڵاتەکەی بەردەوامبێت.

بابەتی پێشتر

مارسێلۆ بۆ ڤاسکێز: بووم بە نموونەی گێلەکان

بابەتی دواتر

كردنەوەی مەیفرۆشییەك پیاوانی ئایینیی تووڕەكردووە و نوێژی هەینی ڕادەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share