مارسێلۆ بۆ ڤاسکێز: بووم بە نموونەی گێلەکان

تۆڕی “موڤی ستار”ی ئیسپانی دوای خوێندنەوەی زاری یاریزانەکان، وتووێژێکی نێوان مارسێلۆ و لوکاس ڤاسکێز لەسەر کورسی یەدەگی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات.

لە کۆتا یاریی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ڕیاڵ بیتیس، مارسێلۆ ڕوو دەکاتە ڤاسکێز و دەڵێت، “بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانمە، چونکە یانە گرێبەستەمە نوێ ناکاتەوە، من نموونەیەکی گێلانە بووم، ناوازەیە مامە.. هیچ نازانین، بەڵام شتەکە لە ئێستادا بۆ من ئاسان نییە”.

یاریزانەکەی بەڕازیل دوای یارییەکەش بە میدیاکان دەڵێت، “پەنجا هەزار جار وتوومە دەمەوێت لێرە بەردەوام بم، دوای فیناڵی چامپیۆنزلیگ لەو بارەیەوە لەگەڵ ئیدارەی یانە قسە دەکەم.”

موڤی ستار ئاماژەی کردووە، تەنانەت لەدوای ئەم لێدوانانەش، هێشتا ئیدارەی شاهانە پێیان وایە ئەمە کۆتا وەرزی مارسێلۆیە لە مەدرید.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردنمان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان گەوهەرەکەی سانتۆس دەکڕێت

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەی یەکێک لە ناوازەترین گەوهەرەکانی بەرازیل نزیکبووەتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی ئێزگەی “ڕۆسۆنێرا”ی…
زیاتر ببینە

کاساس: هەنگاوێکمان ماوە

خیسۆز کاساسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دووپاتیکردەوە، کە گەیشتن بە یاری کۆتایی “کەنداوی 25” خەونە و هاتووەتە دی، لە…
Total
0
Share