حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەبارەی پرسی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی کورد لە بەریتانیا دەدات، ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەیەوە لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا کردبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی کورد لە بەریتانیا پرسیار سەبارەت بە ناردنەوەی زۆرەملێیان دەکەن، حکومەتی هەرێم لەوبارەیەوە جەختدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا نییە بۆ ئەو مەبەستە.
حکومەتی هەرێم باس لە سەردانەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەریتانیا، ڕایگەیاندووە، لەسەردانەکەی مەسرور بارزانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ ڕێککهوتنێکیش لهو بارهیهوه نهکراوه.
ڕاگەیەندراوەکە بە چەواشەکاری ناودەبات کە “هەندێک کەس و لایەن دەیانەوێت ههستی هاوڵاتیانی پێ بجوڵێنن و بۆ بهرژهوهندیی کورتخایهنی خۆیان بهکاریبهێنن”.
حکومەتی هەرێم دەڵێت، “ئێمە ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکەینەوە و ئهولهویاتهکانی پهیوهندی دوولایهنهی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یهکگرتووی بەریتانیا بههیچ شێوهیهک پرسی ناردنهوهی بهزۆر نییه”.