ڕاپەڕین.. شەش کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

 

ئاسایشی ڕاپەڕین شەش تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد، کە بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی ئاسایشی قەڵادزێ شەش تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو ماددە هۆشبەرەی پێیانبووە لە جۆری کریستاڵ بووە.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان ڕاگیراون، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سادق عوسمان: ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم رایگەیاند، “ژمارەی ئەو خانەنشینە نوێیانەی مامەڵەیان تەواوبووە نەگەیشتووەتە هەزار کەس”. سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
Total
0
Share