وەرزی دروێنەكردن دەستیپێكرد و كرێی كاركردنی “دەڕاسە” دیاریكرا

لە گەرمیان دروێنەكردنی جۆ دەستیپێكردووە و ئامادەکاری بۆ وەرزی دروێنەی گەنم دەکرێت و دەسەڵاتی خۆجێی، كرێی كاركردنی دەڕاسەكانی دیاریكرد.

ئەمڕۆ سێشەممە جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە مەبەستی ئامادەکاریكردن بۆ وەرزی دروێنەی دانەوێڵە لە سنوورەکەدا، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکی یەکە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی گەرمیان و نوێنەری جوتیاراندا کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوی ئیدارەی گەرمیان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەرۆکی یەکە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەری لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە، چاودێریی وەرزی دروێنە بکەن، بۆ ئەوەی جوتیارانی سنوورەکە بتوانن بەبێ گرفت بەرهەمی گەنم و دانەوێڵەکانیان دروێنە بکەن.

تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، گفتوگۆكردن بووە لەبارەی شێوازی كاركردنی دەڕاسەكان و چۆنێتیی رێكخستنیان، لەو رووەوە بڕیاردراوە بۆ یەک کاتژمێر کرێی کارکردنی دەڕاسە، بڕی 50 هەزار دینار لە جوتیار وەربگیرێت و بڕی 55 هەزار دیناریش بۆ یەک کاتژمێر كاركردنی دەڕاسە لە ناوچە دوورەكان وەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە

قوباد تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” کوشتنی دوو رۆژنامەنووسەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە”. قوباد تاڵەبانی، جێگری…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دۆخەكە پێویستی بە هەوڵی هەمووانە و پێویستە پێكەوە لە خەمی داهاتوو و ژیانی خەڵكەكەماندا بین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share