دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

 

بەڕێوەبەری دروستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوییەوە ڕایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن و لیژنە پێکهێنراوە لەگەڵئەوەی ڤیدیۆی ئەو ئاردە لە هەولێرە نەک سلێمانی.

لە لیدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نەسرین محەمەد بەڕێوەبەری دورستکردن و دانەوێڵەی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ئاشەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ئاردەی باسی دەکرێت کە ژەهراوییە ئاردی سفری تورکییە و بازرگانییە، کە وەک دەنگۆ هەیە ماددەی بکوژی تێدایە.

بەپێی بەرپرسەکەی دانەوێڵەی سلێمانی، هۆکاری ژەهراوی بوونی ئاردەکە بۆ بوونی ڕێژەیەکی زۆری ماددەی بریمکسی کیمیاییە، کە لە ئاردێکی ئاساییدا دەبێت 200 – 350 گرامدایە بۆ یەک تۆن، ئەگەر لەو بڕە زیاتر بێت دەبێتە ژەهر.

نەسرین محەمەد دڵنیاییدا بە هاوڵاتییان کە ئەو ئاردەی لە بەشەخۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت هیچ کێشەیەکی نییەوە و تەندروستە وتی، “سەد جار دڵنیایی دەدات”.

پێش چەند ڕۆژێک گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باس لە ژەهراوی بوونی ئەو ئاردە سفرە دەکات کە لە تورکیاوە دێت، هەرچەندە ڤیدیۆکە لە کۆگایەکی هەولێر تۆمارکراوە بەڵام لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیایی بەدواداچوونەکان دەستیپێکردووە و لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە.

دوێنێ بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەبەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆنترۆڵی جۆری، تەندروستیی سلێمانی، کشتوکاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی دانەوێڵەی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو پرسە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤسكی یەك خەونی هەیە ئەویش یاریكردنە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

سەرۆكی یۆێفا لەسەر پاریس وەڵامی ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share