سەرۆكی یۆێفا لەسەر پاریس وەڵامی ڕیاڵ مەدرید دەداتەوە

ئالیكسەندەر چیڤرین سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا وەڵامی ڕابیتەی لالیگای دایەوە و پشتی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی گرت.

چیڤرین ڕایگەیاند: هەریانەیەك بە پێی ڕێنماییەكانی ئێمە بجوڵێتەوە، بەخێرهاتنی دەكەین، هەر یانەیەكیش دژی ڕێنماییەكانمان بێت خواحافیزیان بێت.

لەبارەی ڕەخنەكانی ڕابیتەی لا لیگاوە، چیڤرین سەرۆكی یۆێفا جەختی كردەوە لەوەی ئەوان گوێ لە ڕێنمایی كەس ناگرن و لەسەر داواكاری كەسیش ناجوڵێنەوە.

وتیشی: “گرنگی نە بەڕای ڕیاڵ مەدرید دەدەین نە هیچ یانەیەكی تر، پێموایە ڕیاڵ توڕەن لەسەر گرێبەستەكەی مباپی، بەڵام بە پێی زانیارییەكانی من، گرێبەستی ڕیاڵ هاوتا بووە لەگەڵ گرێبەستەكەی پاریس كە خستویەتییە بەردەم مباپی.”

سەرۆكی یۆێفا پشتگیری یانەی پاریس سانجێرمان دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە كە بەشێكی زۆر لە تۆمەتەكان بۆ ئەو یانەیە لە جێی خۆی نییە.

بابەتی پێشتر

دەنگۆی ئاردە ژەهراوییەکە لە هەولێرە و لە سنووری سلێمانی بۆ دڵنیابوون بەدواداچوون دەکرێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە شەش یاریزانی ئاگاداركردۆتەوە بڕۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share