لە ھەولێر مۆڵ و چێشتخانەکان دادەخرێن

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ سەرجەم بازاڕ، مۆڵ و شوێنە گەشتیارییەکان بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە دادەخرێن.

لە ئاگادارییەكدا قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر ئاگاداری سەرجەم بازاڕ، مۆڵ، مارکێت، خاوەنی ڕێستورانت و چێشتخانە، خواردنگە و کافتریا، چایخانە میللی، شوێنە گەشتیارییەکان و سەرجەم پیشەوەران دەکاتەوە سبەینێ ئەو شوێنانە دادەخرێن.

هۆكارەكەشی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی گەڕاندووەتەوە كەسبەینێ ئەنجامدەدرێت.

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و 25 ملیۆن هاوڵاتییش مافی بەشداریكردنیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان یاروەیس: رێککەوتنی هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت یەک واژووی ماوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی لە نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share