کاروان ئەنوەر: ئەو کەناڵانەی سەرپێچیی ڕێنماییەکان دەکەن سزادەدرێن

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەو کەناڵانەی سەرپێچیی ڕێنماییەکان دەکەن سزادەدرێن.

دوای ئەو هێرشانەی کرانە سەر سلێمانی، لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، کۆمەڵێک ڕێنمایی بڵاوکردەوە کە کەناڵەکان لە کاتی ڕووماڵدا پابەندی بن.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی چی مامەڵەیەک لەگەڵ ئەو کەناڵانەدا دەکرێت کە سەرپێچیی ڕێنماییەکان دەکەن، کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەرکردنی ڕێنمایی بۆ کەناڵەکان لە کاتێکدا دەبێت کە ڕاستکردنەوە بۆ دۆخ یان بابەتێک بکرێت، ئێستا میدیا پێویستی بەوەیە کە بهێندرێتەوە سەر ڕیگەی ڕاست.

وتیشی، هەر کەناڵێکی میدیایی پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت سەرەتا تەنیا ئاگاداردەکرێتەوە، ئەگەر هەر پابەند نەبوو کارەکەی دووبارە کردەوە، سکاڵای ڕەسمیی لەسەر تۆماردەکرێت و لەڕێگەی داواکاری گشتییەوە پەنا بۆ یاسا دەبەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هیوادارین کەناڵەکان پابەندبن و کار نەگاتە ئەوەی پەنا بۆ داواکاری گشتی ببەین و ببێتە هۆی ڕاگرتنیان”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوەیەك لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتییەوە

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی تەندروستیی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە. نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: ئەو کوردانەی لە تاراوگە دێنەوە و مۆری پاسپۆرتیان بۆ دەکرێت تووشی کێشەی یاسایی دەبن

سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات مافی نیشتەجێبوون و پەنابەرێتییان…
Total
0
Share