25ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر-ی شاری سلێمانی 25ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستیپێکرد.

بەهۆی 25 ساڵ بەردەوامبوونییەوە، ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە پێیناوەتە قۆناغی “یوبیلی زیوین”ـەوە.

ئەمڕۆ و لە ڕۆژانی دواتریشدا، بڕیارە فێستیڤاڵەکە چەندین کۆڕ و چالاکیی هونەری و ئەدەبی لەخۆبگرێت، بە میوانداریی چەندان نووسەر و هونەرمەندی کورد و بیانی.

گەلاوێژ فێستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەرییە، ساڵانە دەزگای گەلاوێژ ڕێکیدەخات و بە چەندین چالاکیی فەرهەنگی دەستپێدەکات و بە دابەشکردنی خەڵاتەکانی پێشبڕکێی نووسینی ئەدەبی تەواودەبێت، کە دەستەی فێستیڤاڵ بەسەر هەریەک لە براوەکانی بواری چیرۆک، شیعر و لێکۆڵینەوەدا دابەشیان دەکات.

بابەتی پێشتر

لە پڕۆژەیەکی هەولێر دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە یەکێکیان گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕین و ڕاگرتنی مووچەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ژێر فشارى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هێنانه‌وه‌ى كەسوكاری چه‌كدارانى داعش

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 600 ئه‌ندامى خانه‌واده‌ى چه‌كدارانى داعش گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ نه‌ینه‌وا و دوێنێش كاروانێكى دیكه‌ له‌ كه‌مپی هۆله‌وه‌…
Total
0
Share