شەش گەشتیار دەچنە بۆشایی ئاسمان

ئاسمانگەڕێك بە شەش گەشتیارەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەڕێكەوت و كۆمپانیای ڕێكخەری گەشتەكە وردەكارییەكان ئاشكرادەكات.

كۆمپانیای “Blue Origin” ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكرد، ئاسمانگەڕی “New Shepard” گەشتەكەی بەرەو بۆشایی ئاسمان ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیاكە، “New Shepard” شەش گەشتیاری هەڵگرتووە كە بریتین لە هەردوو پیاوی خاوەنكار مارتی ئەڵین و مارك هیگڵ و هاوژینەكەی، پیاوی خاوەنكار و مامۆستا جیم كیچن، جۆرج نیڵد سەرۆكی كۆمپانیای “Commercial Space Technologies”، ئەندازیار غاری لای و یەكێك لە پەرەپێدەرانی نیو شێپەرد.

ماوەی ئەم گەشتەی ئاسمانگەڕی “New Shepard” لە 10 خولەك زیاتربووە و پتر لە 100 كیلۆمەتر بەرزبووەتەوە، لەم جۆرە گەشتەدا سەرنشینان دەگەن بە ڕادەی نەمانی هێزی كێشكردن و دواتر ئاسمانگەڕەكە بەشێوەی ستوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەرزەوی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی جی 20 و كۆنگرەی كۆپ 26 چییان پێدەكرێت؟
سەركردەكان ڕەشبینن لەوەی هەسارەی زەوی زیاتر بشێوێنن

لەگەڵ كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی وڵاتانی G20 و دەستپێكردنی كۆنگرەی كۆپ 26دا كە ئامانج لێی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ قەیرانی ئاووهەوا،…
Total
0
Share