كلۆپ وەك باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ دیاریكرا

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی وەك باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2021 / 2022 دەستنیشانكرا.

یانەی لیڤەرپوڵ بە درێژایی ئەم وەرزە ڕكابەری مانچستەر سیتی كردووە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی پریمەرلیگ بەڵام لەدواهەفتەدا سەركەوتوو نەبوو لە بردنەوەی.

ئەمە جگە لەوەی پێشتر لیڤەرپوڵ هەردوو ناسناوی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا و جامی ڕابیتەی بەدەستهێناوە.

لەخولی ئینگلتەراش لیڤەرپووڵ 14 خاڵ لەدوای مانچستەر سیتی پێشەنگەوە بوو بەڵام لە كۆتا هەفتەدا یەك خاڵ لەدوا بوو، ئەمە جگە لەوەی بە درێژایی پاڵەوانێتییەكە تەنها دوو یاریی دۆڕاند.

ئەمە دووەم وەرزە كلۆپ وەك باشترین ڕاهێنەری وەرز لەخولی ئینگلتەرا دەستنیشان دەكرێت و پێشتریش وەرزی 2018 بۆ 2019 هەمان خەڵاتی بەدەستهێناوە.

بڕیارە ڕۆژی شەممە یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ڕێگە بە فرۆشتنی یانەی چێڵسی درا

بابەتی دواتر

ئایا ئاوڵەی مەیموون دەستکردە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیبالا دەچێتە ڕۆماوە

پاولۆ دیبالا لە پەیوەندیكردن بەڕیزەكانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵییەوە نزیكبۆتەوە. دی ماریزیۆ و فابریزۆ ڕۆمانۆ هەردوكیان شارەزان لە بواری…
Total
0
Share