زانیۆلۆ، ڕۆمای تووشی سەرئێشە کردووە

نیکۆلۆ زانیۆلۆی ئەستێرەی لاوی ئیتاڵیا، خواستی لەسەر ئەوەیە ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و چەند یانەیەکی گەورە ئۆفەریان پێشکەشکردووە.

ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، نیکۆلۆ زانیۆلۆ لەگەڵ ئیدارەی یانەی ڕۆما دانوستاندنی دەستپێکردووە و ڕایگەیاندووە، کە دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانی 2023 بڕوات و ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

سەرەتا یانەی تۆتنهام، پاشان یانەی ئەی سی میلان نزیکبوونەتەوە لە گواستنەوەی ئەستێرە هەڵکشاوەکەی ئیتاڵیا.

هەمان سەرچاوە نووسیویەتی، بەشێوەیەکی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراو یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی بۆندێکی بە تێچووی (30) ملیۆن پاوەند و چەندین پاداشتی زیادە پێشکەشی ڕۆما کردووە، ئەوەش تاوەکو ڕادەیەک دۆخەکەی لە تۆتنهام و میلان تێکداوە.

“سکای سپۆرت” نووسیویەتی، زانیۆلۆ ئیدارەی “جێلاڕۆسی”ی دووچاری سەرئێشە کردووە، چونکە یانە داواکارەکانی پارەی داواکراویان پێشکەش نەکردووە، یاریزانە (23) ساڵەکەش نایەوێت لە پایتەختی ئیتاڵیا بەردەوامبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ بلیتی قۆناغی نیوه‌ی…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مه‌درید ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر مونشنگلادباخدا کرد و سیتی و لیڤه‌رپوڵ براوه‌بوون

  ئه‌مشه‌و گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ده‌ستیپێکرد، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ بوروسیا پارک یه‌کسانبوونێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رانبه‌ر بوروسیا…
Total
0
Share