چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی كڕینەوەی گەنم لە جوتیاران دران

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردراوە یەك تۆن گەنمی بنەتۆ بە نرخی 880 هەزار دینار وەربگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم تێیدا هاتووە، بەپێی ئەو گرێبەستانەی ئەنجامدراون لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دوابەدوای ڕەچاوكردنی دۆخی ئاسایشی خۆراك و بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان و جوتیاران، لە ئێستادا كۆمپانیایەك ئامادەیی دەربڕیوە بەهەمان میكانیزمی ڕاگەیەندراو كڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێتەوە، هاوشێوەی پلانی كڕینەوەی گەنم لە سایلۆكانی عێراق بەم شێوازەی خوارەوە:-
یەكەم/سەرجەم ئەو جوتیارانەی بەرهەمی گەنمیان چاندووە بۆ مەبەستی دروستكردنی بەرهەمی( ساوار )بە هەمان نرخی گەنمی نمرە یەك بڕی 850 هەزار دینار ڕاستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران.
دووەم / بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی 880 هەزار دینار گەنمی بنەتۆ وەردەگرێتەوە جوتیاران دەتوانن بەو نرخەی دیاریكراوە گەنمی بنەتۆیان ڕادەستی سایلۆكانی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران بكەن.
سێیەم/ لێرەوە جوتیارانی خۆشەویست ئاگاداردەكەینەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن) بچێنن كە بەمەبەستی دروستكردنی ساوار بەكاردەهێندرێت.
بابەتی پێشتر

ئەمریكا لەبارەی سوریاوە هۆشداری بە توركیا دەدات

بابەتی دواتر

ژمارەی كوژراوەكانی خوێندنگاكەی تەكساس گەیشتە 21 كەس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share