ژمارەی كوژراوەكانی خوێندنگاكەی تەكساس گەیشتە 21 كەس

چەکدارێکی تەمەن 18 ساڵ دەستڕێژی گولـلەی لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی لە تەکساسی ئەمریکا کرد و 19 خوێندکار و مامۆستا و نەنكی خۆشی كوشت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا، چەکدارەکە سەرەتا تەقەی لە نەنکی کردووە و پاشان هەڵیکوتاوەتەسەر خوێندنگەکە و کچە مامۆستایەک و 19 خوێندکاری کوشتووە، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوە.

تا ئێستا پۆلیس و دەسەڵاتدارانی ناوچەکەش هۆكاری تەقەكردنەكە نازانن و بەهۆی کوژرانی بکەرەکەیەوە ڕووداوەکە تەمومژاوییە.

هاوكات بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەو کەسە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی جۆری AR-15 تەقەی کردووە.

گرێگ ئەبۆت، حاکمی تەکساس ڕایگەیاندووە ئەو گەنجە بكەری ڕووداوەكەیە ناوی (سەلڤادۆر ڕامۆس)ە.

ئاشكراشیكردووە، پێش ئەوەی بچێتە نێو خوێندنگاكە، ئۆتۆمبێلەکەی لە دەرەوە جێهێشتووە و هەر ئەوكاتەش نەنكی خۆی كوشتووە.

بابەتی پێشتر

چەند بڕیارێكی نوێ لەبارەی كڕینەوەی گەنم لە جوتیاران دران

بابەتی دواتر

لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی گەرمیان ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share