سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لە حەمرین كوژرا

سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لەمیانەی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعشدا لە زنجیرە چیای حەمرین كوژرا.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ “هادی ئەسەدی” سەركردە لە حەشدی شەعبی لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێكدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین كوژراوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ناوبراو لە ئۆپەراسیۆنەكەدا كەوتونەتە بۆسەیەكی چەكدارانی داعش لە زنجیرە چیاكە و ئەو سەركردەیە كوژراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكیان لە زنجیرە چیای حەمرین و پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: بەهەڵە بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک ڕەنگە کوشندەبێت

بابەتی دواتر

ئەو كەسەی هاوژینەكەی كوشت خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share