وتەی ‘هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر ڕۆما’ لە چییەوە هاتووە؟

لە سەدەی بیستی پێش زایین، شارستانیەتی ڕۆمانی لە نیمچەدوورگەی ئیتالیا لە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵیی بچووکەوە سەریهەڵدا، لە ئێستاشدا بە یەکێک لە گەورەترین و قووڵترین ئیمپراتۆریەتەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت. پێشتر بە سێگۆشەی ژیان دەناسرا، بەوپێیەی لە سەرەتاوە سیستمی پادشایی حوکمی دەکرد، دواتر کۆماری و پاشان سەرکوکتکاری.

لە ڕابردوودا، ڕۆمای پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکە بە گرنگترین پایتەختی جیهان دادەنرا، ڕۆمانییەکان سەرجەم شارەکانی باشووری ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاستیان داگیرکرد.

جوگرافیای ڕۆما

شاری ڕۆما گرنگییەکی گەورەی هەیە، دەکەوێتە ناوەڕاستی ئیتالیا و بەشی باشوور و باکووری بە یەکدییەوە دەبەستێتەوە، گردەکانی دەوروبەریی شارەکە، ڕۆما لە لافاوی ڕووبارەکانی ناوچەکە دەیپارێزێت.

پێگەی ستراتیجیی شارەکە هێندە بەهێزە کە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەکانی ڕۆژاوای ئیتالیا بکات، لەبەرئەوە بووە بە دڵی وڵاتەکە. لە جیهانی ئێستادا زۆر شار هەیە چەندین ڕێگەی دەچێتەوە سەر، بەڵام وتەی “هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر ڕۆما”، کە لە ناو کورددا کراوە بە “هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر بانە”، لە چەندین زماندا بڵاوبووەتەوە، بە نموونە لە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی و ئیتالیشدا هەمان دەربڕین هەیە و ئاماژە بە ڕۆما کراوە.

هۆکاری سەرهەڵدانی وتەی “هەموو ڕێگاکان دەچنەوە سەر ڕۆما”

هۆکاری سەرهەڵدانەکەی بۆ هەموو ئەو ئاڵەنگاری و سەختییانە دەگەڕێتەوە کە لەبەردەم ڕێگای گەیشتنن بە شارەکە هەبووە. ڕێگاکانی سەر ڕۆمان، سەخت و گران بوون، لەبەرئەوەی کاتێک ڕۆمانییەکانیان شارێکیان داگیردەکرد، ڕێگایەکیان لە نێوان ئەو شارە و ڕۆمادا دروستدەکرد.

ئەگەرچی ڕێگاکان سەخت بوون، بەڵام بۆ سوپای ڕۆمانی ئاسان بوو، هەندێک لە ڕێگاکان لە دارستانی گال لە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و شارە یۆنانییەکان و ڕووباری فوراتەوە دەستیان پێدەکرد.

بەپێی نەخشەکەی پوتینگەر لەبارەی تۆڕی ڕێگاکانی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 13ی پێش زایین و کۆپیی چاپە ڕەسەنەکەیەتی، درێژیی ئەم ڕێگایانە 80 هەزار کیلۆمەتر بووە.

بابەتی پێشتر

فەیسبوك ڕێگە بە كارمەندانی دەدات تا تەمموزی 2021 لە ماڵەوە كار بكەن

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەو پیاوەی لە دوو گەورەترین تەقینەوەکانی مێژوو ڕزگاری بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share