بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت لە کاتی گفتوگۆی ڕاستەوخۆدا قسەکان بۆ زمانە جیاجیاکان وەربگێڕێت.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە، لە ماوەیەکی کەمدا بەکارهێنەران دەتوانن لەڕێی گرتنی وێنەیەکەوە زانیاری لەبارەی هەر شتێکی بەردەمیانەوە بەدەستبهێنن.

بەپێی گووگڵ، تەنیا گرتنی وێنەی خواردنێکی بەردەمت بەسە، تاکو سەرجەم ئەو خواردنگانە بزانیت کە لە چواردەورتدا ئەو خواردنەیان هەیە.

هەروەها چاویلەکەکە دەتوانێت لە کاتی گفتوگۆدا و بە ڕاستەوخۆ، وەرگێڕانی قسەکانی بەرامبەرەکەتت نیشانبدات.

چاویلکەکەی گووگڵ لە شێوەدا وەک هەر چاویلکەیەکی ئاسایی دیکەیە، بەڵام کەمێک قەبارەکەی گەورەترە.

بابەتی پێشتر

بەرهەم ساڵح و سەڵاحەدین بەهائەدین دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە سیاسییەكان تاوتوێدەكەن

بابەتی دواتر

هەوڵی پەڕینەوەی 600 كۆچبەر بەرەو یۆنان ڕێگریلێكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share