دەزگایەکی چاپەمەنی زیاتر لە پێنج هەزار ناونیشان لە کتێبی فارسی دەهێنێتە سلێمانی

دەزگای چاپەمەنی چەشمەی ئێرانی ڕایگەیاندووە، زیاتر لە پێنج هەزار ناونیشانی کتێبیان هێناوەتە پێشانگای کتێب لە سلێمانی.

دەزگاکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، “چەشمە سەرەڕای کتێبە چاپکراوەکانی خۆی کتێبەکانی دەزگاکانی دیکەی وەک نەشری سالس، نگاه،همرس -یشی هێناوەتە پێشانگەی لکتێب لە سلێمانی.

سەرەڕای ئەم چاپەمەنییە، چاپخانەی مادیاریش کە چاپخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە چەندین ناونیشانی کتێبی لەسەر کورد و ناوچەکە بە زمانی فارسی هێناوەتە پێشانگای کتێبی سلێمانی.

شەوقی عومەر، بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمساڵ لە پێشانگای کتێب لە 18 وڵاتی جیهانەوە کتێب هێنراوەتە پێشانگاکە و بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی وڵاتان زیاترە.

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی، لە بەرواری 14ی تشرینی دووەمی 2019 لە ڕۆژی دامەزراندنی سلێمانیدا کرایەوە و 12 وڵاتی جیاواز بەشدارییان تێداکرد و ماوەی   نۆ ڕۆژ بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی تورکیا: عێراق یەکێکە لە گرنگترین وڵاتەکان بۆ هەناردەکردنی شتومەکی تورکیا

بەڕێوەبەری گشتیی هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانیی تورکیا رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی هاوردەکردن بۆ هەناردەکردنی شتومەکی کشتوکاڵی…
Total
0
Share