نەوتی عێراق كەمیكرد

پشكی نەوتی هەناردەكراوی عێراق كەمیكرد و ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە ئاشكراكرا.

بەپێی رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك پڵەس، ئەو نەوتەی عێراق رۆژانە هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەكات كەمدەبێتەوە.

رێككەوتنەكە لە مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت و رۆژانە 220 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەناردەكراوی عێراق كەمدەكرێتەوە، بەوەش رۆژانە چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

رێككەوتنی كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت خۆویستانە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك پڵەسەوە كراوە. هەریەك لە عێراق، سعودیە، كوەیت، ئیمارات و جەزائیر نەوتی هەناردەكراوی رۆژانەیان بە چەند سەد هەزار بەرمیلێك كەمدەكەنەوە و ئامانج لێی، راگرتنی هاوسەنگییە لە نرخی نەوتی خاو و بەرگرتنە لە دابەزینی نرخەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیایەكی جیهانی: هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناكاتەوە

میدیایەكی ئابوری رایدەگەیەنێت، ئاستەنگەكانی بەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی كێشەی قەرەبووكردنەوەوە بەردەوامە و دەشڵێت، هەناردەكردنەوەكە بەمزوانە نابێت. دامەزراوەی…
Total
0
Share