لەگەڵ چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەودای بینیندا، چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر هێزەكانی حەشد.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە تیرۆریستانی داعش خۆڵبارینیان قۆستووەتەوە و هێرشیانكردووەتەسەر حەشدی عەشائیری لە نزیك موسڵ.
بەپێی سەرچاوەكە، هێرشەكە هێزیكی حەشدی عەشائیری لە گوندێكی قەزای شەرگات پێكاوە و چەكدارێكی حەشد بووەتە قوربانی.
لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا داعش لە چەندین پارێزگا و ناوچەی عێراق، خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەودای بینینی قۆستووەتەوە و پەلاماری هێزە ئەمنییەكانی داوە. فەرماندەیی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانیش هۆشداری دەدەن لەوەی هێزەكانی لە ئامادەباشیی تەواودابن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە.