نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەو ئاوارانەی لە جیهاندا هەن زۆرترین ژمارەیە تا ئێستا تۆمارکرابێت

 

 

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لەوەی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا هۆکارە لە زیادبوونی ئاوارەکان لە جیهاندا، کە ئێستا زیاترە لە 100 ملیۆن کەس ئەوەش زۆرترین ژمارەیە تائێستا تۆمارکرابێت.

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا ناچاربوون ئاوارەبن و شوێنەکانیان جێبهێڵن، بەهۆی ململانێکان، توندوتیژی، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە ئاوارەبوون لە جیهاندا زیاترن لە 100 ملیۆن کەس.

بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو ژمارە ئاوارەیەی تۆماریان کردووە زۆرترین ژمارەیە کە تائێستا تۆمارکراوە، شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیاتربوونی ژمارەی ئاوارەکان لە جیهاندا.

کۆمسیۆنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، ئەو ژمارە ئاوارەیە لە جیهاندا مایەی نیگەرانییە و پێویستە جیهان بهەژێنێت بەجۆرێک کاربکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و ناچاربوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە جێهێشتنی شوێنەکانیان.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا کۆتایی ساڵی 2021 ژمارەی ئاوارەکان نزیکەی 90 ملیۆن کەس بووە، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ڕوسیا لە ئۆکرانیا ملیۆنان کەس ئاوارەبوون و شوێنەکانیان جێهێشتووە تاوەکو بگەن بە ناوچەیەکی ئارام.

بابەتی پێشتر

داعش خۆڵبارینی قۆستەوە و هێرشیكرد

بابەتی دواتر

دهۆک.. ژنێک لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share