ڕەئیسی بەڵێنی تۆڵەی كوژرانی پلەدارەكەی سوپای پاسداران دەدات

سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی كوژرانی پلەدارێكی سوپای پاسداران دەدات، كە دوێنێ لە تاران كوژرا.

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكدا لەبارەی كوژرانی عەقید (حەسەن سەیاد خودایاری) لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەو کەس و لایەنانەی کە لە گۆڕەپانەكەدا بەرامبەر تاران شکستیان هێناوە و ناتوانن ڕووبەڕوو بەرەنگاری وڵاتەکەی ببنەوە لە ڕێگەی بە ئامانجگرتنی ئەفسەران و زاناكانی دەیانەوێت بێهیوایی خۆیان نیشان بدەن.

ڕەئیسی، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی كوژراوەكە كرد، دڵنیایی ئەوەش دەدات کە تۆڵە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە دەکاتەوە و دەڵێت، بەدواداچون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامی هەیە.

دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، ئەفسەرێكی سوپاكە بە پلەی عەقید، بەناوی حەسەن سەیاد خودایاری لە تاران كوژراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای پاسدارانی ئێران، “تیرۆركردنی عەقید خودایاری كردەوەیەكی تیرۆریستییە و خۆبەزلزانیی جیهانیی لە پشتییەوەیەتی”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: لە سبەینێوە خۆڵبارین کەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

خۆڵبارین دەوامی لە گەرمیان ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک بەهۆی غازەوە خنکا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی غازی زۆپاوە منداڵێک لە ناحیەی عەربەت خنکاوە، ئەوەش دوای ئەوەی دایکی لەبەردەم زۆپاکەدا جێیهێشتبوو. دابان…
Total
0
Share