بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق ڕاگیراون، بەڵام بۆ دەرەوەی وڵات بەردەوامە و گەشتە ئاسمانییەكان ڕانەگیراون.
بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی ئاستی بینین لە فڕۆكەخانەی بەغداد و فڕۆكەخانەكانی دیكەی عێراق گەشتە ئاسمانییەكان ڕاگیران.
تاهیر عەبدوڵا،بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سلێمانی خۆی بڕیار لەبارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان دەدات و ئەو بڕیارەی لە بەغداد لەبارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان دراوە سلێمانی ناگرێتەوە.
ئاشكرایكرد، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەوە بۆ بەغداد و پارێزگاكانی دیكە بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕاگیراون، بەڵام بۆ دەرەوەی عێراق گەشتە ئاسمانییەكانمان بەردەوامن و ڕانەگیراون.