کاروان گەزنەیی: ئەوەی یەکێتی کردی راستکردنەوە رێڕەوی چەوتی حوکمڕانییە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پەسەندکردنی ماددەی 14ی بودجەی گشتیی عێراق دەڵێت، لەپێشینە دانانی مووچەی مووچەخۆران و پەسەندکردنی ئەو ماددەیە دەبوو زووتر بکرێت و ئەوەی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران کردی هەوڵێک بوو بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی حوکمڕانی.

کاروان گەزنەیی لە پەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی، “لەمێژ ساڵبوو لە نزیکەوە شایەتی برسیکردن و گەمارۆخستنەسەر پارێزگەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان بووین، دەمێکبوو هەموو رێکارێکمان گرتەبەر بەرامبەر بە سیاسەتی برسیکردن و خۆسەپێنی و قۆڵبادان، سوودی نەبوو”.

دەڵێت، “زۆرمان وت و کەم گوێیان گرت”.

ئەو پەرلەمانتارانە جەختدەکاتەوە، “ئەوەی ئازایانە فراکسیۆنی یەکێتی و هاوپەیمانەکانییان کردیان، هەوڵێکبوو بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی چەوتی حکومڕانی و نادادی و ناجۆری سیاسەتکردن بە شێوەیەکی یاسایی و لەسەر بنەمای دەستوور”.

“ئەگەر ویستی خۆسەپێنی و جیاکاری و نادادی لە ئەجێنداتاندا نییە، هیچ نەگۆڕاوە جگەلە بیرهێنانەوە لە هەبوونی ماددەیەکی دەستووری بۆ پاراستن و زامنکردنی مافی هاوڵاتییان” کاروان گەزنەیی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە لەپێشینەدانانی مووچە و سەپاندنی دادەپەروەری و یەکسانی لە نێوان پارێزگاکان، کارێکی لە پێشینە و گرنگ بوو، لەهەمانکاتدا، هەوڵێک بوو بۆ پێشگرتن و کۆتایهێنان بە ویستی تاکڕەوی و خۆسەپێنی و سیاسەتی خۆزاڵکردن بە زۆرینە و کەمینە.

کاروان گەزنەیی نووسیویەتی، “ئەقڵەیەتی کە لەگەڵ من نەبیت، دووژمنمیت و خائینیت، چیتر جەدوای نییە، خەڵک هۆشیارە و ژیانیان دەوێت نەک  سیاسەتی دروشمبازیی بێ ناوەڕۆک و برسیکردن و بە کۆیلەکردن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری پێکهێنا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و…
Total
0
Share