لەبارەی ڕاگرتنی دەوامی سبەینێوە پارێزگاری سلێمانی ڕوونكردنەوە دەدات

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە كە بەهۆی خۆڵبارینەوە سبەینێ بكرێتە پشوو تەئكیددەكاتەوە، “پشتبەستن بە ڕاپۆرتەكانی كەشناسی و تەندروستیی بڕیاردەدەن”.

ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە سبەینێی لە دەزگا و دامەزراوەكاندا كردە پشوو.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەلێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تائێستا هیچ بڕیارێك نییە سبەینێ دووشەممە بەهۆی خۆڵبارینەوە  لە دەزگا و دامەزراوەكاندا بكرێتە پشوو و وتيشی پشتبەستن بە ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كەشناسیی و تەندروستی بڕیار لەبارەی دەوامەوە دەدرێت.

پارێزگاری سلێمانی جەختیكردەوە، “هەر كات لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی سلێمانی و تەندروستییەوە داواكەمان ئاراستە كرا بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێی فەرمانگەكانەوە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی "فیلمی ڕووت"ـەوە حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی دەستگیركردنی دەستپێكرد

بابەتی دواتر

پلەدارێكی سوپای پاسداران لەناو تاران-دا كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share