باڵیۆزی ئێران: هەڵگرتنی ڤیزا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

گەشتە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە

باڵیۆزی ئێران لە عێراق جێبەجێكردنی هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵات ئاشكرادەكات و دەڵێت، هەنگاوەكە گەشتە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، دەمەوێت هاوڵاتییانی وڵاتەكەم ئاگاداربكەمەوە كە لەمڕۆوە دەتوانن بە فڕۆكە گەشت بۆ عێراق بكەن بەبێ ڤیزا.

مەسجدی پێویستییەكانی گەشتەكەش ئاشكرادەكات كە بریتین لە پاسپۆرتی بەسەرنەچوو و لەبەرچاوگرتنی پرۆتۆكۆلە تەندروستییەكان.

لەكاتێكی پێشتری ئەم مانگەدا عەلی ڕەزا ڕەشیدیان، سەرۆكی ڕێكخراوی حەج و زیارەتی ئێرانی ڕایگەیاند، هەڵگرتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵات تەنها لە فڕۆكەخانەكاندا دەبێت.

لە 12ی ئەیلولی ڕابردوودا، پاش سەردانێكی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تاران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، “سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵگرتنی ڤیزای چوونە ناوەوەی بۆ عێراق و ئێران پێڕاگەیاندم، هەروەك ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر زیادكردنی پشكی ئێران دەربارەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن”.

بابەتی پێشتر

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بەرشلۆنە بزانە

بابەتی دواتر

ئەو سیستمەی خۆی گۆڕ بۆ خۆی هەڵدەکەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share