زیانەکانی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی سەربازگەکەی تورکیا ئاشکرا کرا

 

 

قائیمقامی قەزای شێخان زیانەکانی شەوی ڕابردووی بۆردومانی سەر سەربازگەی زێلکانی لە باشیک ئاشکرا کرد، بەوپێیە جگە لە زیانە ماددییەکان کەسێک لەناو سەربازگەکەدا کوژراوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سەردار یەحیا قائیمقامی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ” بەهۆی بۆردومانەکانی شەوی ڕابردوو بۆسەر سەربازگەی زێلکان، کەسێک کوژرا کە چێشتلێنەر بووە لە سەربازگەکە”.

قائیمقامی شێخان ڕایگەیاندووە، ئەو کەسەی کوژراوە لە بۆردومانەکەدا گەنجێکی خەڵکی ناحیەی کەلەکچیی سەربە قەزای شێخانە.

شەوی ڕابردوو، شەش فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردووەتە سەر سەربازگەی زێلكان لە باشیك و فڕۆكەکانی ناو سەربازگەکە ئاگریان گرتووە، دوای بۆردومانەکە گروپی “ئەحرار شەنگال” بەفەرمی هێرشەكەیان گرتەئەستۆ و باسیان لەوەكردووە، لە تۆڵەی بۆردوومانەكانی دوێنێی توركیا بووە.

بابەتی پێشتر

بە شەش فڕۆكە هێرشەكە ئەنجامدراوە.. وردەكاریی هێرشەكەی سەر سەربازگەكەی توركیا لە باشیك

بابەتی دواتر

گەردەلولێك لە كەنەدا قوربانی و بڕینی كارەبای لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share