گەردەلولێك لە كەنەدا قوربانی و بڕینی كارەبای لێدەكەوێتەوە

هەردوو كەرتی ئەونتاریۆ و كیبیك-ی گرتووەتەوە

دەسەڵاتدارانی كەنەدا گیانلەدەستدانی چوار كەسیان لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە بەهۆی گەردەلولێكی بەهێزەوە ڕاگەیاند، كە بەهەمان شێوە بووەتەهۆی بێبەشبوونی 900 هەزار خانوو لە تەزووی كارەبا.

گەردەلولەكە هەردوو كەرتی ئەونتاریۆ و كیبیك-ی گرتووەتەوە.

پۆلیسی ئەونتاریۆ لە تویتەرەوە گیانلەدەستدانی سێ كەس و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەی ڕاگەیاند.

لە كیبیك-یش ژنێكی تەمەن پەنجا ساڵان بەهۆی هەڵگەڕانەوەی بەلەمەكەیەوە گیانیلەدەستدا، وەك ئەوەی ڕادیۆی كەنەدا لە پۆلیسی ناوخۆییەوە بڵاویكردەوە.

هەروەك نزیكەی 900 هەزار خانوو لە ڕۆژهەڵاتی كەنەدا ڕۆژی شەممە بێ كارەبا مانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا سەربازێكی بە پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی تۆمەتباردەكات

پۆلیسی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، تۆمەتی پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی رووبەڕووی سەربازێكی بەریتانی كردووەتەوە. پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تۆمەتبار…
Total
0
Share