ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە هەرێمی كوردستان بۆردومانكرا

دیمەنی ئۆتۆمبێلەكە پاش بۆردومانكردنی

دوابەدوای ڕووداوەكەی بەیانی ئەمڕۆی سنووری ناحیەی ئاغجەلەر، ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە كەمپی مەخمور كەوتە بەر بۆردومان.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلێك لەناو كەمپی ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردومانكرا.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان پێنج کەس بەر بۆردومانەکە کەوتوون و دوانیان ژیانیان لەمەترسیدایە.

بەیانیی ئەمڕۆش دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لە سنووری گوندی “تووتەقەڵ” لە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێكیان پێكا، بەوتەی پۆلیسی چەمچەماڵ بەهۆیەوە پێنج كەس بوونە قوربانی كە دوانیان هاوڵاتی مەدەنی و گوندنشینی ناوچەكەن.

كەمپی شەهید ڕۆستەم جودی ساڵی 1998 بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو ئاوارانەی باکووری کوردستان دروستکرا، کە لەژێر فشاری تورکیادا ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتبوو و پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێنابوو.

کوردانی باکووری کوردستان بە چەند قۆناغێک لە کەمپی مەخمور گیرسانەوە، سەرەتا لە نزیک دهۆک دانران و دواتر گوێزرانەوە بۆ شێخان، دوای ئەوەش بە قۆناغێکی دیکە لە خوارووی مەخمور نیشتەجێکران.

بابەتی پێشتر

قەیرانی شیری منداڵان ئەمریکا نیگەران دەکات.. یەکەم فڕۆکەی سەربازی جوڵا

بابەتی دواتر

چیرۆكی سەركەوتنی كچەكەی بەدەل بەرواری لە خوێندنگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی لەبارەی دەوامی سەنتەرێکی سەربەو بەڕێوەبەرایەتیە هاوڵاتییان و سوودمەندان ئاگاداردەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری ئۆتیزمی سەربە…
Total
0
Share