ڕاگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە سبەینێ لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئاسمان لەزۆربەی كاتەكان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك بەدرێژایی كاتەكان.

لەبارەی كەشوهەوای پارێزگای سلێمانیش كەشناسی ئاشكرایكردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی خۆلێكی سووك بە تایبەتی لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی سووك لەكاتەكانی نیوەڕۆدا دواتر كاریگەریەكەی نامێنێت و سبەینێ شەممەش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك.

ئاماژە بەوە كراوە، ئەمڕۆ لەپارێزگای كەركوك ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی خۆڵێكی سووك، سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت لەگەڵ بوونی خۆڵێكی سووك.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆك ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بۆ سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران دەدرێت

بابەتی دواتر

كێشەی مووچەكەیان چارەسەركرا.. بە مەرجی نووسراو پارەكەیان پێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختدەكاتەوە، “شایستەی…
Total
0
Share