ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران دەدرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان زانیاری نوێ لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و دەڵێت، “لە یاساكەدا باس لە بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران نەكراوە، بەڵكو ڕێكخستنەوەی دەرماڵەكانە”.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “یاسای چاكسازی لە ساڵی 2020ەوە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەداخەوە كە یاساكە بێناوەرۆك كرا”.
ئاشكرایكرد، ڕاپۆرتی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵی یاسای چاكسازی تائێستا نەدراوەتەوە پەرلەمانی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە وتی، “لە یاسای چاكسازیدا باس لە بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران و مووچەخۆران نەكراوە، بەڵكو باس لە ڕێكخستنەوەیان كراوە و دەرماڵە نایاساییەكان ئەگەر پێشتر بۆ كەسانێك خەرجكرابن بەپێی یاساكە یەكلادەكرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی مەیمون لە فەرەنسا تۆماركرا

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، تێچووی مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زیاتربووە لەو نرخەكەی دەیفرۆشن و دەشڵێت، “شەوی…
Total
0
Share