وەزارەتی كشتوكاڵ لەدەرەوەی سایلۆكان گەنمی جوتیاران دەكڕێتەوە

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، نرخی هەر تۆنێکی گەنمی پلەیەک بە 850 هەزار دینار هاوشێوەی عێراق دیاریكراوە.

بێگەرد تاڵەبانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان و بەبازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بریارماندا بە کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان”.

باسی لەوەشكردووە، بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەت و هەر دوو کۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن .

شێوازی وەرگرتنی گەنمیش بەمشێوەیە دیاریكراوە:

1/ نرخی هەر تۆنێکی گەنمی پلەیەک (850,000) دینارە، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

2/ وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی تایبەتمەندی و ستاندەری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.

3/ جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان ڕاستەوخۆ وەربگرن .

4/ لە ڕێکكەوتی(2022/6/1) پڕۆسەی وەرگرتن لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان تەسلیم بکەن و ماوەی ڕادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 2022/7/14 کۆتای دێت .

5/ لیژنەی ڕاییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم ، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری ڕێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەونی مام جەلال و كاك نەوشیروان حوكمڕانییەكی تەندروست بوو

بابەتی دواتر

پێنج پەرلەمانتار لە هاوپەیمانێتییەكەیان كشانەوە و سەرۆكی بزوتنەوەیەك لادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share