پێنج پەرلەمانتار لە هاوپەیمانێتییەكەیان كشانەوە و سەرۆكی بزوتنەوەیەك لادرا

بەپێی بەڵگەنامەیەك پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد كە هاوپەیمانی نەوەی نوێ-یە، ڕیزەكانی بزوتنەوەكەیان بەجێهێشتووە و كشاونەتەوە.

بەڵگەنامەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە و مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 15ی ئەم مانگە، پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد ناو و ئیمزای خۆیان نووسیوە و كشانەوەیان لە بزوتنەوەكە ڕاگەیاندووە.

بزوتنەوەی ئیمتیداد نوێنەرایەتیی خۆپیشاندەرانی 2019ی عێراق ناسراو بە “شۆڕشی تشرین” دەكات و بەشێك لە كاربەدەست و پەرلەمانتارەكانی چالاكوان و نوێنەرانی خۆپیشاندەرانن. ئەو پێنج پەرلەمانتارەی بزوتنەوەكەیان بەجێهێشتووە پێكهاتوون لە محەمەد نوری، داود عیدانی، كازم فەیاز، نیدا گرێتی و نیسان زایر.

پێنج پەرلەمانتارەكە هۆكاری بەجێهێشتنی ڕیزەكانی ئیمتیداد دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی وەك خۆیان دەڵێن، “بزوتنەوەكە لە بنەماكانی تشرین لایداوە و ئەمینداری گشتی تاكڕەوانە بڕیاردەدات و بەبێ گەڕانەوە بۆ دامەزراوەكانی ئیمتیداد، بڕیاری چارەنووسساز دەدات”.

هەر ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی گشتیی بزوتنەوەی ئیمتیداد، عەلا ڕكابی سەرۆكی بزوتنەوەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گرنگە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share