ئەمشەو لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن.
لە ئینگلتەرا ئیڤەرتۆنی شانزەیەمی ڕیزبەندی لەناو یاریگای خۆی بەرامبەر كریستاڵ پاڵاسی سیانزەیەم یاریی دەكات.
چێڵسی سێیەمیش یارییەكی گرنگ بەرامبەر لیستەر سیتی یاریی دەكات.
لەخولی هۆڵەندا قۆناغی پلەی ئۆفی یانەكان بۆ گەیشتن بە كۆنفرانس لیگ بەڕێوەدەچێت.
لە ئەڵمانیاش هامبۆرگ و هێرتابەرلین جەنگی دوركەوتنەوە لە دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە دووەكان دەكەن.
خولی ئینگلتەرا
ئیڤەرتۆن – كریستاڵ پاڵاس 9:45
ئەستۆن ڤێڵا – بێرنلی 10:00
چێڵسی – لیستەر سیتی 10:00
قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەڵمانیا
هێرتابەرلین – هامپۆرت 9:30
خولی هۆڵەندا قۆناغی پلەی ئۆف
هێرنڤین – ئەلكەمار 7:45
ئۆترێخت – ڤیتسە ئارنهیم 10:00