(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ سێ خاڵی لە سۆسیداد داماڵی و لە نازناوی لالیگا نزیکبووەوە

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 36ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوبەڕوی ڕیاڵ سۆسیداد بووەوە و یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی سیمیۆنی کۆتاییهات.

ئەتلەتیکۆ لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری ڕیاڵ سۆسیدادی پێنجەمی ڕیزبەندی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە بە ئەنجامی (2-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئەتلەتیکۆ لە خولەکەکانی16 و 28 لەلایەن یانیک کاراسکۆ و ئەنخێل کۆریا، گۆڵەکەی ڕیاڵ سۆسیداد لە خولەکی 83 لەلایەن ئیگۆر زوبێلدیاوە تۆمارکران.

https://streamable.com/tfo7sc

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەتلەتیکۆ مەدرید سێ خاڵی لە یانە باسکییەکە داماڵی و بە کۆکردنەوەی 80 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوامبوو، لە بەرامبەردا سۆسیداد بە 56 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمدا جێگیربوو.

ئەنجامەکە بۆ ئەتلەتی سیمیۆنی کاریگەری بەهێزی لەسەر ئەنجامەکانی داهاتوو دەبێت، زۆرینەی میدیاکانی ئیسپانیا پێیان وایە یانە زەبەلاحەکەی مەدرید پێیەکی خستووەتە پێگەی پاڵەوانی وەرزی 2020/2021وە، بەوپێیەی کۆتا دوو یاریی بەرامبەر ئوساسۆنا و بەلەد وەلید ئەنجامدەدات و تاوەکو ڕادەیەک بردنەوەی مسۆگەرە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی 0-1 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

وێنە.. بەڕێوەچوونی نوێژی جەژن لە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share