(ڤیدیۆ) مانچستەر سیتی لە نمایشی بردنەوە بەردەوامە

ئەمشه‌و شەممە، یارییەکانی هەفتەی (31) خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی تۆمارکرد.

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا “ئیتیحاد” یاریی هەفتەی (31) خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر لیستەر سیتی ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی پێنج، 13، 25 لەلایەن جۆن ستۆنز و ئێرلینگ هالاند (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکەی لیستەر لە خولەکی 75 لەلایەن کلیچی ئیهانچیۆوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (70) و لە پلەی دووەمدا جیاوازییەکەی لەگەڵ ئارسیناڵی یەکەم کەمکردەوە بۆ سێ خاڵ، یانەی لیستەر سیتی-یش بە (25) خاڵەوە چووە پلەی (19) کە پلەیەک لەژێر هێڵی دابەزینە بۆ خولی پلە یەک.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیک بلباو 2-0 ڕیاڵ سۆسیداد

بابەتی دواتر

سێیەم بەشە ئاردی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share