خاشاک لە بۆشایی ئاسماندا مەترسیی دروستکردووە

ئاژانسی ژاپۆنیی لێکۆڵینەوەی ئاسمان هۆشداریداوە لە زیادبوونی بەرکەوتنی نێوان خاشاک و پاشماوەکانی بۆشایی ئاسمان لەگەڵ مانگە دەستکردەکاندا.

بەپێی ڕۆژنامەی “یۆمیوری”ـی ژاپۆنی، “ئاژانسەکە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 268 حاڵەتی نزیکبوونەوەی مەترسیداری نێوان خاشاک و پاشماوە ئاسمانییەکانی لەگەڵ مانگە دەستکردەکانیدا تۆمارکردووە. ئەمەش گەورەترین ژمارەیە تا ئێستا تۆمارکرابێت”، بۆیە لە داهاتوودا حکومەتی یابان کاردەکات بۆ خۆلادان لە مەترسییەکانی ئەم حاڵەتە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە داوە، لە ساڵی ڕابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکان 25 هەزار تەنی ئاسمانییان لە بۆشایی ئاسماندا بەدیکردووە، کە خاشاکن و پاشماوەی ئاسمانگەڕەکانن.

لە ساڵی 2020ـەوە، ئەم بڕە بە ڕێژەی 10% زیادیکردووە.

جێی ئاماژەیە، پارچەیەک لەو پاشماوە ئاسمانییانە لە ساڵی ڕابردوودا بەر باڵێکی وێستگەی نێودەوڵەتیی ئاسمان کەوت و کونێکی 5 ملیمیی تێدا دروستکرد.

بابەتی پێشتر

گرفتی جوتیارە كوردەكانی ناحیەی سەرگەڕان چارەسەركرا

بابەتی دواتر

قەدیرۆڤ: ئێمە شەڕ لەگەڵ ناتۆ دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share